جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئیتاڵیا کۆبووەوە
17/02/2025
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/17 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕاڵ پاولۆ پیزۆتی، فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا و شاندێکی یاوەری کرد.لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای خستنەڕووی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، پەیوەندييهكانى نێوان ئیتاڵیا لەگەڵ....
بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا ماڵئاواییی لە جێگری سەرۆک کرد
11/02/2025
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/2/11 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، پێشوازیی لە خاتوو تامی ئەیمس کرد. لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی خاتوو ئەیمس ـ ی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا....
جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە یەکێتیی نووسەرانی کورد دەکات
10/02/2025
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
لە (55)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پیرۆزبایی لە گشت نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە بەرەوپێشچوون و دەوڵەمەندکردنی زمانی دایک و پاراستنی فەرهەنگ و کولتووری کوردی.یەکێتیی نووسەرانی کورد لە کاتێکدا دامەزرا، کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە....
جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات
06/02/2025
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
لە یادی (31) ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزان ئەمینداری گشتی، ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.لەم یادەدا، ئومێدەوارم گشت لایەنە سیاسییەکان لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی، هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی....
جێگری سەرۆک پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد
03/02/2025
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/3 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، کرد. لە دیدارێکدا جێگری سەرۆک، وێڕای پیرۆزباییکردن لە بەڕێز ئایسڵستاین بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، هیوای سەرکەوتنی لە....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوباتدا
01/02/2025
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
21 ساڵە نیشتمان خوێن لە جەستەی دەچۆڕێت، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی 2004، پۆلێک لە هەڤاڵ و سەرکردە و کادیری سیاسی و پێشمەرگە و هاووڵاتیی دڵسۆز، بەبێ جیاوازییکردن لە ڕەنگ و ئایدیا و دروشمیان، لە لایەن تاریکپەرستانی ڕێگەی جەهالەتەوە کرانە ئامانج....