پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
14/05/2024
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی چوار کچە خوێندکار و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لەو خوێندکارە ئازیزانە پێگەیشت کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار ـ کفری بوونە قوربانی. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانیان دەکەم، داواکارم....
جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
13/05/2024
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/١٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بهڕێز کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی هێزی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارێكدا بەڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای بەخێرهاتن پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤیسکی، وەک....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا
01/05/2024
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هەروەها ئەم یادە لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم. ڕۆڵ و کاریگەری و ماندووبوونی کرێکاران لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانی....
جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی یۆنان کۆبووەوە
29/04/2024
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلاوس ستێریولاس، کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایشی سنوورەکان، کێشە....
ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا
29/04/2024
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٨، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز یاکۆ بیرێندس، کونسولی گشتیی هۆڵەندا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو،....
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
27/04/2024
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
بە توندی و بەوپەڕی نیگەرانییەوە ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی سهر كێڵگهى گازى كۆرمۆری سنوورى قهزاى چهمچهماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە بەداخەوە شەهید و برینداربوونی چەند کارمەندێکی کۆمپانیاکەی لێکەوتەوە. بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەم کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانە، تێکدانی ئاسایش....