Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی ٨ی مارسدا پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی ٨ی مارسدا 08/03/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە یادی ٨ی مارسدا، کە ڕۆژی جیهانی ژنانە، پیرۆزباییيەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ژنانی جیهان و ژنانی کوردستان بەتایبەتى دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە سەرجەم کایەکانی ژیاندا بۆ دەخوازم. بە شکۆوە ئەو یادە دەکەینەوە و ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی ژنان دەگرین، چونکە پێگە و ناوبانگی....

پەیامێک لە جێگری سەرۆکەوە بۆ یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ پەیامێک لە جێگری سەرۆکەوە بۆ یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ 05/03/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لەم ڕۆژە پڕ شکۆ و ئازایەتییە بێ وێنەیەدا کە یادی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی خاکی کوردستانە لە چنگی دوژمنێکی دیکتاتۆر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانییانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، خانەوادەی قوربانییانی ئەنفال و کیمیاباران و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆییی کوردستان دەکەم. ٣٣....

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەڵمانی کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەڵمانی کۆبووەوە 28/02/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان بنیامین هانا، جێگری کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و کۆڵۆنێڵ هامپ، فەرماندەی سەربازیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی....

جێگری سەرۆک پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد جێگری سەرۆک پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد 26/02/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا كە بەڕێز جەیمس گۆلدمان، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە،....

جێگری سەرۆک بەشداریی پرسەی خوشکی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات جێگری سەرۆک بەشداریی پرسەی خوشکی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات 25/02/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو ( زەکیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کرد. لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک لە پیرمام هاوخەمی....

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 23/02/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایيی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی بەڕێزتانم بیست، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشيی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم،....