
هاوخەمیی قووڵم بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەردەبڕم، کە لە ناوچەکانی کوردستان له تورکیا و سووریا ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان باڵەخانە داڕووخان و سەدان کەسیش بوونە قوربانیی ئەو کارەساتە سروشتی و دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەم کارەساتە دەردەبڕم و هیوای....

لە (٢٩) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزان ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەمیشە وەک پارتێکی مەدەنیی میانڕەو بە سیاسەتێکی ئاشتییانە و خاوەن هەڵوێست....

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٢/٢، بهڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یوریس، فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتیی فەڕەنسا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوهیەکدا پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کورستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق،....

لە ساڵیادی ئەم ڕۆژە شوومەدا، لەم یادە پڕ ئازارەدا، کە تیایدا کۆمەڵێک لە سەرکردە و پێشمەرگە و خەڵکی بوێر و دڵسۆزی کوردستان بوون بە قوربانی خاک و نیشتمان و لەلایەن تیرۆریستانی تاریکپەرستهوه کرانە ئامانج، سەری ڕێز و وەفا بۆ یەکە یەکەی شەهیدانی ئەم....

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١/٣٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مەمەت مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێز مەمەت مەولوود یاکوت کرد بۆ دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی نوێی....

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١/١٩ بە سەرپەرشتیی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان و به ئامادبوونى سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، نوێنەرانی نووسینگەی بهڕێز سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێمى كوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرۆکایەتیی....