Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی ئیتالیا کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی ئیتالیا کۆبووەوە 19/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/٤/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز میکێلی کامیرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و کوردستان، لادانی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی....

پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانەوە پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانەوە 16/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆشدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان. خوشک و برایانی....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ئەنفالی گەرمیاندا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ئەنفالی گەرمیاندا 14/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لەم یادە کارەساتبار و پڕ لە شکۆیەدا، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم، سڵاو لە کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەکەم کە بەردەوام ژیان لەگەڵ ئازارێکی بێکۆتا بەڕێدەکەن و هەمیشە لە چاوەڕوانیی هێنانەوەی ڕووفاتی ئازیزانیاندان، ئەمەش نیشانەی....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆردا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆردا 09/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

٢١ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ گەلی کورد و عێراق لە ژێر زوڵم و ستەم ڕزگاری بوو و کۆتایی بە دەسەڵاتی چەندین ساڵەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە عێراق و ناوچەکە هێنرا کە لەلایەن جۆرج بوشی سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمریکاوه‌ بە هاوپەیمانییەتی لەگەڵ بەریتانیا....

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 07/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاواییی خاتوو (کارۆلینا مۆنتیسۆری) هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا 04/04/2024 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

(٤٤)ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا، لەم ڕۆژەدا بە شکۆوە یادی قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە کە لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕەگەزی هاتن. کوردانی فەیلی مێژوویەکی دێرینیان هەیە لە ناوچەکەدا و پێکهاتەیەکی گرنگی عێراق و....