جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێكی سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە
16/05/2023
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٥/١٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز جەنەڕاڵ پاوڵ پیتەرس و شاندێکی یاوەری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە،....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا
15/05/2023
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
لە شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆک و مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم، هەمیشە لە پێشکەوتندا بن لە ئاست زانست و زانیاریدا. مامۆستایان لە هەموو سەردەمێکدا کۆڵەگە و بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردەواری بوونە، ڕۆڵێکی....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا
01/05/2023
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
یەکی ئایار ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم و دەربڕینی یەکسانی و بەرگریکردنە لە ماف و ژیانی کرێکاران لەسەر ئاستی جیهان، بەم بۆنەیەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکاران و سەندیکای کرێکارانی کوردستان بەتایبەت و کرێکارانی عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیواخوازم ئەو ڕەنج....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا
24/04/2023
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا بە ڕێز و شکۆوە یادی ٤٩ ساڵەی ئەم کارەساتە جەرگبڕە دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەی دەستی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان دادەنەوێنم، سڵاو....
پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانهوه
19/04/2023
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و به دڵخۆشی ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی....
پەیامی جێگری سەرۆک لە یادی ئەنفالی گەرمیاندا
14/04/2023
|
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
٣٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، دوژمنی بەعسیی دیکتاتۆر لە چوارچێوەی پلان و نەخشەیەکی داڕێژراودا ئەنفالی ناوچەی گەرمیان (چەمچەماڵ و کەلار)ی دەستپێکرد و بە دڕەندەترین شێوە ئەم شاڵاوه تراژیدی و سامناکەی بەرامبەر پیر و منداڵ و ئافرەت و پیاو، بێ جیاوازی و....