Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک بۆ سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک بۆ سەری ساڵی نوێی کۆچی 30/07/2022 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی و ساڵیادی هیجرەتی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. داواکارم لە یەزدان ساڵی نوێی کۆچی ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و کوژانەوەی ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی....

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان 25/07/2022 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە یادی (١٣)هەمین ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و تەواوی کادر و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ دەخوازم. بزووتنەوەی گۆڕان ئەزموونێکی لە خەباتی مەدەنی و پرسە سیاسی و ئیدارییەکاندا بۆ باشتر....

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە فەرەنسییه‌کان کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە فەرەنسییه‌کان کۆبووەوە 25/07/2022 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لانس فەرماندەی گشتیی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا و ‏شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی ‏جێگری سەرۆکیان کردبوو. ‏ بەڕێز جێگری سەرۆک....

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە 20/07/2022 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە کۆلۆنێڵ ئالێکساندەر شتومەر، کۆمانداری هێزی ئه‌ڵمانى له‌ هاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، جموجۆڵ و مەترسییەکانی داعش، بەردەوامیی هاریکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ....

جێگری سەرۆک ڕۆڵی هێزەکانی ئیتالیای لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند جێگری سەرۆک ڕۆڵی هێزەکانی ئیتالیای لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند 18/07/2022 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاپتن نیکۆلۆ ڤینێلا، کۆماندەری هێزە تایبەتەکانی ئیتالیا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی کردبوو. به‌ڕێز جێگری سەرۆک....

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی تورکیا کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی تورکیا کۆبووەوە 18/07/2022 | هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هاکان کاراچای، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی و پيکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، هەماهەنگی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان....