
ئه‌مڕۆ يادى 33 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و شكۆوه شه‌هيدان به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى 25ى ئاب تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 و له دوا قۆناغى ئه‌نفاله‌كاندا، به پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازيى عيراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤيلى بادينان ئه‌نجام دران. تاوانكاران له به‌رده‌واميى....

له يادى پڕ به‌ئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژيى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ريدا، به شكۆوه قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان به‌بيرده‌هێنينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين. ئه‌وان هه‌رگيز له بير‌ى ئێمه و گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى ناچنه‌وه. هاوسۆزى و هاوخه‌ميمان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان....

له يادى سى و هه‌شت ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان داده‌نوێنين كه له به‌ره‌به‌يانى 1983/7/31ـه‌وه بۆ ماوه‌ى ده ڕۆژ له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگيريدا به زه‌برى چه‌ك له‌نێو ماڵ و منداڵ....

به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ين كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تينا له سنوورى ئامێدى كرديانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه....

كاژێر (12:30) شەوی ڕابردوو، چەكدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی قایەباشی لە سنووری شارۆچكەی پردێی پارێزگای كەركووك، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە كە بە قارەمانانە بەرەنگاری داعش بوونەوە، گیانیان لە دەست....

ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م،....