Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌كات 01/03/2022 | هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/3/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، ‏سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌نديى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، ‏بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌مى ‏له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.‏ به‌ڕێزيان....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى ميونشندا ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى ميونشندا ده‌كات 17/02/2022 | هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ده‌گاته‌ ئه‌ڵمانيا. له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌ ڕۆژانى 18 تا 20ى شوبات ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ده‌بێت.....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشكار ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشكار ده‌كات 19/01/2022 | هه‌واڵ

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/1/19، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشوانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسايى كرد كه‌ بوونه‌ته‌ يه‌كه‌مى پاڵه‌وانيه‌تيى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسايى. وه‌رزشوانه‌كان هه‌موويان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن و وه‌ك تيمى عيراق به‌شدارييان له‌ پاڵه‌وانيه‌تييه‌كه‌دا كرد كه‌ ڕۆژانى 26 تا....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ لافاوه‌كانى هه‌ولێر ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ لافاوه‌كانى هه‌ولێر ده‌كات 17/12/2021 | هه‌واڵ

سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/12/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر كرد كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه‌ تووشى لافاو هاتن و له‌ ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك....

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق، بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر، جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی دەکەنه‌وه‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق، بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر، جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی دەکەنه‌وه‌ 07/12/2021 | هه‌واڵ

ئەمڕۆ سێشەممە 7/12/2021، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتووێژیان لەبارەی هەڕەشە ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کرد،کە بنکەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق و هاوڵاتییانیان کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوون....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمان ده‌دات پێداويستييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابين بكرێن و ته‌واوى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عيراقدا بكرێت سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمان ده‌دات پێداويستييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابين بكرێن و ته‌واوى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عيراقدا بكرێت 06/12/2021 | هه‌واڵ

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌....