
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/3/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سير مه‌مه‌دۆف، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا، دوايين ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ئازه‌ربايجان....

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/3/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد. له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه....

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه 2024/3/2 به‌رێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا و له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى....

له دووه‌م ڕۆژى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/3/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕومێن ڕادێڤ سه‌ركۆمارى بولگاريا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى،....

له میانی به‌شداریکردنیان له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، ئه‌مشه‌و هه‌ینی ٢٠٢٤/٣/١ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا، کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و....

ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/3/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، بۆ به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، سه‌ردانى توركيا ده‌كات. له ميانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه سێ ڕۆژ ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى....