Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

2022-08-07T07:07:32.000000Z
پەیام و پەیوەندی

به‌ڕێز ئاكۆ محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى تۆڕى ميديايى ڕووداو

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو، كه‌سايه‌تيى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى حاجى محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى باوكتان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌متانم.

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هيواى ته‌مه‌ندرێژيتان بۆ ده‌خوازم.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/7