Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ جێگری سەرۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2023-02-06T11:04:52.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

هاوخەمیی قووڵم بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەردەبڕم، کە لە ناوچەکانی کوردستان له‌ تورکیا و سووریا ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان باڵەخانە داڕووخان و سەدان کەسیش بوونە قوربانیی ئەو کارەساتە سروشتی و دڵتەزێنە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەم کارەساتە دەردەبڕم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٢/٦