Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2022-08-11T11:13:16.000000Z
پەیام و پەیوەندی

كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشەنبیری دیاری سلێمانی، خه‌مبارى كردين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێيانى و نووسه‌ران و ڕووناكبيرانى كوردستان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارين گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/11