Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

2022-09-08T11:30:34.000000Z
پەیام و پەیوەندی

بۆ کۆچى دواییى تێکۆشەر و کادیرى دیار و پێشمەرگەى کۆن خوالێخۆشبوو عومەر میرانى، نوێنەرى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنقەرە، سەرەخۆشیى قووڵم ئاراستەى بەڕێز فازل میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسیى پارتى و خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانى خوالێخۆشبوو دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خواى مەزن داواکارم گیانى بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت.

خوالێخۆشبوو عومەر میرانى نموونەى کادیرێکى دڵسۆز و مرۆڤێکى پاک و خزمەتکار بوو، لە سەرەتاى تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و هەموو ژیانى خۆى بە خەبات و پێشمەرگایەتى و خزمەت لەپێناو گەل و وڵاتەکەیدا بەسەر برد. گیانى شاد و یادى بەخێر.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

٢٠٢٢/٩/٨