2023-08-28T16:20:55.000000Z
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى و دڵسۆزى كوردستان خواليخۆشبوو مه‌تران (ڕه‌بان حسقيێل ڕه‌بان ئه‌لقه‌س)ـم بيست. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئايينى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى كرد و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان، به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو. خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و يادى به‌خێر.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/8/28