
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرين خوالێخۆشبوو ڕەفیق عارف ئەمین، ناسراو به (گوڵەباغ) ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو گوڵه‌باغ، ته‌مه‌نێكى دوورودرێژى به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌تكردنى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد و له ڕێگه‌ى خه‌بات و تێكۆشاندا، شه‌ونخوونى و سه‌ختى و زهحمهتيى زۆرى كێشاوه و هه‌ميشه جه‌نگاوه‌ر و ڕۆڵه‌يه‌كى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو.
يادى به خێر و گيانى شاد بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/5/30