
بۆ کۆچی دوايیی هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.
مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که خزمه‌تێکی زۆری به مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاته به‌ر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانه‌واده و که‌سوکاری ببەخشێت.
گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٦/٢٠