Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

2022-07-10T22:18:38.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بۆ بنه‌ماڵه‌ى بەڕێز و سەرکردە، پێشه‌وا قازى محه‌مه‌دى نه‌مر

دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕی پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د ـ ی سەرکردە و قوربانی بۆ ناسنامە و شوناسی نەتەوەی کوررد. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆم ئاراسته‌ى بنەماڵە و ته‌واوى كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م، هاوخه‌متانم.

له‌ خواى گەورە داواكارم دڵنه‌وايى و ئارامی به‌ هەمووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و بەهەشتی به‌رین شاد بكات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

٢٠٢٢/٧/١٠