2024-02-23T15:16:33.000000Z
بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایيی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی بەڕێزتانم بیست، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشيی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیيی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایيش بە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٢/٢٣