2024-04-07T21:47:57.000000Z
بەڕێز دکتۆر فوئاد حوسێن
وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاواییی خاتوو (کارۆلینا مۆنتیسۆری) هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٤/٧