2024-05-14T19:09:03.000000Z
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی چوار کچە خوێندکار و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لەو خوێندکارە ئازیزانە پێگەیشت کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار ـ کفری بوونە قوربانی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانیان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیيی خۆی گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە خانەوادە و ئازیزانیان ببەخشێ، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٥/١٤