2024-06-16T15:18:46.000000Z
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی کاکە محەمەدی کوڕە گەورەی بەڕێزتانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٦/١٦