2024-08-06T11:36:52.000000Z
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نازەنین ئەبابەکر کەریمی خێزانی بەڕێزتانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٨/٦