بۆ بنه‌ماڵه‌ى بەڕێز و سیاسەتمەدار مامۆستا کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی کوردستان. دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دواییی سەرکردەی شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی کوردستان، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆم ئاراسته‌ى خێزان و بنەماڵە تێکۆشەر و ته‌واوى ئەندامان و هاوڕێيانى لە حزبی شیووعیی عیراق و کوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌متانم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر بوو، ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو له خەباتی شۆڕشگێڕی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا. لە خواى گەورە داواكارم دڵنه‌وايى و ئارامی به هەمووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و بەهەشت شاد بكات.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٢/٧/١٤