Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2022-10-01T17:41:22.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمانم بە ناوەکانی (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال‌، توانا نەسرەدین، ئەردەلان جەمال و سەروەر ئەنوەر) پێگەیشت کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پێشمەرگایەتی، لەسەر ڕێگای دەربەندیخان بوونە قوربانی.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆم ئاراستەی خێزان و بنەماڵە و هاوسەنگەرانیان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی قوربانیانی ئەم ڕووداوە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانیان ببەخشێ.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/١٠/١