Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە

2022-11-20T07:26:49.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز کاک هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز (ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی)، باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.

إنا لله وإنا اليه راجعون

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/١١/٢٠