بەڕێز دکتۆر فوئاد مەعسوم، دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خاتوو (ڕووناک عەبدولواحید)ی هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت و لە ناخەوە نیگەران و خەمبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆم ئاراستەی خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە هەمیشە ڕۆلێکی کاریگەرتان هەبووە لە خەباتی شۆڕشگێڕی و نیشتیمانپەروەریدا، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.
إنا لله وإنا إليه راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٨/١١