بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی سەربازی فەرەنسی (باپتایز کاوشۆت)م لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بیست کە لە هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ئەرکەکەیدا بەردەوام بوو، گیان لەدەستدانی لە ناخەوە نیگەران و خەفەتباری کردم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی خانەوادە و سەرۆکی فەرەنسا بەڕێز ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو شاد و ئارام بکات و دڵنەوایش بە خانەوادە و ئازیزان و هاوڕێیانی لە ڕیزەکانی هێزی سەربازیی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٨/١٩