2024-01-16T13:00:43.000000Z
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایيی (پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی و کچەکە)یم بیست کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیيەکەی سەر شاری هەولێر شەهید بوون، ئەم کارەساتە لە ناخەوە نیگەران و خەفەتباری کردم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیيی خۆی گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایيش بە هەمووان ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/١/١٦