2024-01-22T17:28:00.000000Z
بەڕێز کاک نەوزاد هادی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاواییی (سۆزان هادی) خوشکی بەڕێزتانم بیست، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەکتان ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/١/٢٢