Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2024-02-13T07:02:23.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێزان خانەوادە و بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ڕەشید سندی.

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاواییی پێشمەرگە و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر (ڕەشید سندی)م بیست، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٤/٢/١٢