بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانهوه، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکاران و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و کرێکارانی عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیواخوازم ئەو ڕەنج ماندووبوونەی دهيكێشن، بەرهەمەکەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەريیان.
چینی کرێکاران توێژێکی سەرەکيی نێو کۆمەڵگەن و ڕۆڵێکی کاریگەریان لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانی سیما و جوانيی وڵاتدا ههيه، بۆیە گرنگە سەندیکای کرێکاران داکۆکیکاری سەرسەختی داوا ڕەواکانی کرێکاران بێت لەپێناو بەدیهێنانی ماف و شایستەکانیاندا، هەروەها یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمان بە جۆرێک ڕێکبخرێنەوە کە ژیانێکی مسۆگەر بۆ چینی کرێکار دابین بکهن بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندووبوونەی لهپێناو بنیادنان و ئاوەدانکردنەوەی سیمای وڵاتهكهماندا، دهيكێشن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٥/١