لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و لایەنگرانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە کاری سیاسی و ڕێکخراوەیدا.
لەم یادەدا خەبات و تێکۆشانیان لە ڕێگەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم، حزبی شیووعیی عێراقی و کوردستانی لە خەباتی شۆڕشگێڕیاندا ڕۆڵێکی کاریگەر و مێژوویەکی جوان و پڕ لە سەروەرییان هەبووە، هەمیشە قوربانیان بەخشیووە بۆ گەیشتن بە ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان، هەروەها پارێزەری پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بوونە هەم لە ڕابردوو و هەم لە ئێستاشدا.
هیواخوازم لەم یادەدا گشت لایەنە سیاسییەکان لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەییدا هەنگاو بنێن بۆ بە دیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان بکرێن بە بنەمای چارەسەر بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی کە لەبەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ناوچەکەدا هەیە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٣/٣١