لە یادی (١٣)هەمین ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و تەواوی کادر و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ دەخوازم.
بزووتنەوەی گۆڕان ئەزموونێکی لە خەباتی مەدەنی و پرسە سیاسی و ئیدارییەکاندا بۆ باشتر بەڕێوەبردنی پڕۆسەی حوکمڕانی و ئیدارەدان لە هەرێمی کوردستان هەیە، هیواخوازم لەم یادەدا لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بنێین، لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٧/٢٥