Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئیزیدییانه‌وه‌

2023-12-15T09:28:31.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییانه‌وه‌، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیوادارم جەژنێکی ئارام و دڵگیر بەسەر ببەن و ببێتە مایەی دڵخۆشی و دڵنەواییی دڵەکانیان و قبووڵبوونی ڕۆژووەکانیان.

خوشک و برا ئێزیدییەکانمان یەکەم قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعش بوون لە ناوچەکەدا کە بە دڕندانەترین شێوە لە خاک و نیشتمانی خۆیان کەوتنە بەر لێشاوی جینۆسایدکردن و ئاوارەیی و دەربەدەری، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێد و ماڵ و حاڵیان و شادبوونەوەیان بە کەسوکارە بێ سەروشوێنەکانی دەستی تیرۆر و تۆقاندن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٣/١٢/١٥