Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک جەژنی (جەمایێ)ی ئێزدییان پیرۆز دەکات

2022-10-06T07:40:59.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی خوشك و برایانی ئێزدییه‌وه‌، پیرۆزباییەکی گەرم لە میری ئێزیدییان و ئەنجومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزیدییەکان و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم.

خوشک و برا ئێزیدییەکانمان پێکهاتەیەکی گرنگن لە ناوچەکەماندا، ژیانی پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە هەرێمەکەمان ڕەنگدانەوەی ئەو برایەتی و ئاشتی کۆمەڵایەتییەیە کە بە بەردەوامی لە گەشەدایە.

هیوادارم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەسەر ببەن و خۆشی و شادی میوانی ماڵەکانتان بێت، دوور بن لە هەموو ئازار و ناسۆرییەکانی ژیان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/١٠/٦