Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئێزیدییان دەکات

2022-08-02T10:10:43.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی هاوینه‌وه‌، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، دەخوازم لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

هیوادرام ئەم جەژنەتان پڕ بێت لە خۆشی و کامەرانی، هەروەها ببێتە مایەی لەبیرکردنی ئەو ئێش و ئازارانەی کە لەسەر دەستی تیرۆریستان چەشتتان و بوون بە قوربانی دەستی تیرۆر.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/٨/٢