Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی فراوانی تایلاند کرا

2024-08-28T16:34:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/8/28، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز سوپارک پرۆنگسورە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق و شاندێکی بازرگانیی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێز نووری عوسمان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی شاندەکە، ئامادەیی بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک نیشان دا، کە پەرە بە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی تایلاند بدات.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆز پرۆنگسورە هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیانی لە ئایندەدا خواست و بە بایەخەوە لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە سەرخستنیاندا، دوا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا کرا و بایەخ و گرنگییان دووپات کرایەوە.