
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/3/26 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا بۆ مەشق و ڕاهێنان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ ڤینێلا کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز جێگرى سەرۆک، بە سوپاس و ستایشەوە لە ڕۆڵ و کارەکانی بەڕێز نیکۆلۆ ڤینێلا دوا کە لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەجێی هێناون، هەروەها هاریكارییە سەربازییەکانی ئیتاڵیای، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنان بۆ پێشمەرگە، بە گرنگ و کاریگەر لە قەڵەم دا.
لای خۆیەوە بەڕێز نیکۆلۆ ڤینێلا، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانیدا كرد و جەختی لە بەردەوامبوونی تیمەکەیان لە مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە، کردەوە.

