
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/4/16 به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداريی له نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئه‌مه‌ریكی عێراق ـ سلێمانيدا، كرد.
بە بەشداریی چەندین کەسایەتیی دیاری کوردستان و عێراق و جیهان، نۆیەمین (دیداری سلێمانی) لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا، کە میوانداریی ژمارەیەک سەرکردە و بیرمەند و چەندین کەسایەتیی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا و ئەمەریکا، هەروەها دیپلۆماتکاران و کەسانی ئەکادیمی و شیکەرەوەی دامەزراوە سیاسی و هزرییەکان کرابوو، گرنگترین ئاڵنگارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان، تاوتوێ کران.




