Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک به‌شداریی لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەردا کرد

2024-12-16T18:43:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/16 لە هەولێر، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەردا کرد.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بەڕێز جێگری سەرۆک، لەڕێی بەڕێز حوسێن ئەلفەزالە کونسوڵی گشتییەوە، پیرۆزباییی لە گەل و دەوڵەتی قەتەر کرد و هیوای پێشخستن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەری خواست.