2025-11-25T10:56:00.000000Z
بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دەنگدانی ئۆنڵاینەوە، پشتگیریی خۆی بۆ هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ دووپات کردەوە و لەپێناو بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەران لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2025، دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا.
لەمبارەیەوە بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بردنەوەی ئەم نازناوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەرزش و هاندەرانی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین بە بەشداریکردنی گشت کوردستانیانی ئازیز، هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ ئەم نازناوە جیهانییە بەدەستبهێنن و ببن بە براوەی یەکەمین.