
2025-10-06T09:20:00.000000Z
بە بۆنەی جەژنی جەمایێ ئێزدییانەوە، پیرۆزبایییەکی گەرم لە میری ئێزدییان و خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیھان بە گشتی دەکەم، ھیوادارم لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، لەپێناو بەرەوپێشچوونی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
2025/10/6