
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/9/16 لە هەولێر، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی کە لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاران پێکهاتبوو، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی (٧٦)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللیی چین ـدا، کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز کونسوڵی کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان، بە پێزانینەوە باسی لە بەشداربوونی هەمووان لە یادەکەیاندا کرد و جەختی لە کاریگەریی پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا و هەروەها گرنگیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.


