Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە

2025-05-27T19:24:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/5/27 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و ڕۆڵی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە کاریگەر نرخێندرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، وێڕای جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، باس لە کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا کرا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەپێی دەستوور، دووپات کردەوە.

پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ سەرخستنی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، لەمبارەیەوە، جەخت لە گرنگیی بەزوویی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، کرایەوە.