Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2024-09-15T18:48:00.000000Z
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/9/15، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، پەیوەندييه‌كانى فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پرۆسەی چاکسازی و ‏یەکخستنەوەی پێشمەرگە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوون و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ زانی و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور، چارەسەر بکرێت.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەچوونی پرۆسەکەیان لە کەشێکی ئارامدا، دووپات کردەوە.