Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کۆبووەوە

2025-04-16T19:26:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/16 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکگەییشتن و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن، لەپێناو سەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئابووری و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان.