Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2025-05-19T12:05:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/5/19 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا. هەروەها لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسايش و سەقامگیریی ناوچەکە و تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لە بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و ناوچەکەدان، هاوڕا بوون.

بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و هەنگاو و پێشڤەچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.