Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمەریکا لە هێزەکانی هاوپەیمانی کۆبووەوە

2025-11-04T08:58:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ بەڕێز کۆلۆنێل ماثیو شروپنەر، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمەریکا لە هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژى ‏داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ‌پەیوەندییەكانى ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی و بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان، هەڵسەنگاند.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دووپات کرایەوە.