Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک و شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا بەشدار بوون

2025-07-15T10:20:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 2025/7/14 لە هەولێر، بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە بەڕێزان مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی پێکهاتبوو، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا بەشدار بوون کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسی و میوانانی ناوخۆ، دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتانیش لە هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، شاندەکەی سەرۆکایەتی پیرۆزباییی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسایان لە بەڕێزان کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانە کرد و هیوای سەرکەوتنیان لە کار و ئەرکەکانیاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئامادەبوونی هەمووانی لە یادەکەیاندا کرد و جەختی لە گرنگیی پەیوەندی و دۆستایەتی لەنێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.